-
ڕاپرسی
چۆن ده‌روانیته‌ نزیك بووونه‌وه‌ى گۆران و پارتى ؟


زۆرترین بینراوو
هەمەڕەنگ
كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ داهاتووی‌ هه‌رێم كێیه‌ ؟
كوردستانیوز ، كەركوك ناو

بەپێی زانیارییەكی‌ دەستكەوتو، پارێزگاری ئێستای كەركوك كاندیدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند” سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ رێككەوتون لەسەر ئەوەی نەجمەدین عومەر كەریم پارێزگاری ئێستا كەركوك كاندیدی حزبەكەیان بێت بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان یاخود پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم.”
ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە وتیشی” بەهۆی ئەوەی بەشێك لە ئەندامانیمەكتەبیسیاسی بۆچونی جیاوازیان هەیە تائێستا بڕیاری كاندیدكردنەكەی نەجمەدین عومەر كەریم رانەگەیەندراوە،بەڵام بەدڵنیایی ئەگەر پۆستی سەرۆكی هەرێم بۆ پارتی بێت، جێگرەكەی پارێزگاری ئێستای كەركوك دەبێت.”
لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی كوردستانن رێككەوتنێكی ستراتیژی هەیە‌و بەپێی ئەو رێككەوتنە لە ماوەی رابردودا پۆستی سەرۆكی هەرێم درا بە مەسعود بارزانی كە سەرۆكی پارتی دیموكراتە‌و پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقیش كە پشكی كوردە بەر جەلال تاڵەبانی كەوت كە سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە.لەئێستادا لەنێوەندەكانی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان دەنگۆی ئەوە هەیە هەردوو حزبە دەسەڵاتدارەكەئاڵوگۆڕ لە پۆستە باڵاكانیاندا بكەن‌و ئەمجارەیان مەسعود بارزانی لە جێگەی تاڵەبانی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق وەرگرێت.


1384 جار خوێندراوەتەوە
کۆمێنت
شه وكهت سه عيد اوجي:
ده بيت سه نعان احمد اغا بكريته جيكري سه روكي هه ريمي كودستان
شه وكهت سه عيد اوجي:
ده بيت سه نعان احمد اغا بكريته جيكري سه روكي هه ريمي كودستان
kmal:
مانای ئەوەیە ئەم دوو دەسەڵاتە دز و گەندەڵ و مافیاییە ئامادەنین بەهیچ جۆریک ئەم کورسیە چۆڵکەن بۆ کەسانی شیاو، بۆ ئەوەی ئەم میللەتە هەناسەیەکی ئاسودە بدات دوور لەم دەم وچاوە قێزەونانە کە شەو و ڕۆژ لەسەر شاشە و لەسەر ڕوپەڕی ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکان دەیان بینین کە زیاتر لە 20 ساڵە
عبدالله حاجي رحيم:
نةخويندةواري وةكو بةرزاني كيية ببيتة سةرؤكي عيراق
ناو  
ئیمەیل  
شوێن  
کۆمێنت بنوسە