-
ڕاپرسی
چۆن ده‌روانیته‌ نزیك بووونه‌وه‌ى گۆران و پارتى ؟


زۆرترین بینراوو
هەمەڕەنگ
كۆمه‌ڵ داوای‌ ئازادكردنی‌ خۆپیشانده‌ره‌كانی‌ هه‌ولێر ده‌كات
راگه‌ێنراوێك له‌فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌-یه‌وه‌


ئێمه‌ له‌فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌گه‌ڵ جه‌خت كردنه‌وه‌مان له‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ هه‌موو جۆره‌توندو تیژیه‌ك له‌ هه‌ر كه‌س ولایه‌كه‌وه‌ بێت، له‌هه‌مان كاتدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌روه‌ربوونی‌ یاساو پێشێڵ نه‌كردنی‌ یاسا له‌ژێر هیچ پاساوێك دا به‌تایبه‌تی‌ رێكاری‌ یاسایی‌ بۆلێكۆلینه‌وه‌كان وچه‌سپاندنی‌ یاسای‌ خۆپێشاندان.
بۆیه‌ له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ داواده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گیراون له‌رۆژی‌ 8-5 له‌زووترین كات ئازادبكرێن به‌تایبه‌ت زانایانی‌ ئایینی‌ رۆلێكی‌ به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌هێوركردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخه‌كان، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی‌ زیندانی‌ كراون له‌پاش 24 كاتژمێر پێویسته‌ ببرێنه‌ به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆلینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر لێكۆلینه‌وه‌یان ته‌واو نه‌كرێ‌ پێچه‌وانه‌ی‌ یاسا كارپێكراوه‌كان و پێشێڵكاری‌ مافی‌ مرۆڤه‌ وه‌ له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێردا گه‌ر سه‌لمێنرا كه‌ كێ‌ ده‌ستی‌ هه‌بووه‌ له‌توندو تیژیه‌كان پێویسته‌ رووبه‌روی‌ دادگا بكرێته‌وه‌تا له‌رێگه‌ی‌ یاساوه‌ ئیجرائاتی‌ یاسایی‌ خۆی‌ وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌ نادیارانه‌ی‌ كه‌هێرشیان كرده‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی‌ ناوداری‌ شاری‌ هه‌ولێرپێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ ئه‌ منیه‌كان به‌زووترین كات ئاشكرایان بكه‌ن وده‌ستگیریان بكه‌ن .

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌


834 جار خوێندراوەتەوە
کۆمێنت
شيروان:
بة داخةوة كؤمةل زؤر هةلةي كرد هاني خةلكي دا هاني مةلاكاني دا كة خؤبيشاندان بكةن زؤر بة قازانجي بارتي و بة زياني كؤمةل و مةلاكاني كؤمةل تةواو بوو هةميشة كؤمةل كار لةسةر عاتيفة دةكات نةك كار لةسةر عةقل و مةنتيق دةبوو زؤر بة ئاكا بوناية لةسةر سيناريؤي بارتي و كؤفاري جربة بؤ لةو كاتة بلاو كرايةوة بؤية كؤمةل كاريكي كرد ئيستا بةشيمانن ليي زؤر كةم جار كار لةسةر عةقل دةكةن هةميشة كار لةسةر عاتيفة دةكةن
ناو  
ئیمەیل  
شوێن  
کۆمێنت بنوسە